
د.بهشير حهداد : تاوەکو کۆتایی ئەو مانگە بەغدا 200 ملیار دینارەکە بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت
جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كاتى ناردنى پارهكهى بهغداى ئاشكرا كردو گوتى، تاوەکو کۆتایی ئەو مانگە بەغدا 200 ملیار دینارەکە بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت .
جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە سەرۆکایەتیی شاندێک سەردانێکی مەیدانی بۆ قایمقامیەتی قەزای سۆران ئەنجامدا، بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون و بەدواداچوون لە رەوشی ناوچە سنوورییەکان و هاوپێچکردنی راپۆرتی خۆیان بە راپۆرتی ئەو لیژنەیەی پێشتر سەردانی ناوچە سنوورییەکانی پارێزگای دهۆکیان کردبوو دواتر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا د. بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق گوتى، بە پێویستی دەزانم حکومەتی عێراق بە هاوئاهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەی ناوچە سنوورییەکان بدەن “.
د. بەشیر حەداد گوتيشى: “بابهتى سنووری و کێشەکان لە سنوور بابەتێکی فیدراڵییەو، پێویستە حکومەتی عێراقیش لەسەر هێڵ بێت بە هاوئاهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانە و سەقامگیریی ئەمنی و ئاسایش لەو ناوچانە”.
بەشیر حەداد راشيگهياند: “بەهۆى شهڕى پهكهكه و توركيا چەندین گوند چۆڵکران و زەرەر و زیان بە خەڵکی سڤیل کەوتووە و ژمارەیەکی زۆر لە داری ناوچەکە بڕایەوە، ئێمە لەسەر ئەو بابەتە لە بەغدا هەم بانگهێشتی باڵیۆزی تورکیامان کرد بۆ ئەو مەبەستە، هەم لیژنەیەکیشمان پێکهێنا بۆ بەدواداچوون لە رەوشی ناوچە سنوورییەکانی سنووری پارێزگای دهۆک، ئێستا سەرقاڵی ئامادەکردنی راپۆرتێکی تێر و تەسەلن لەسەر دۆخی ئەو ناوچانە.
جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق يش سەبارەت بە ڕهوانهكردنى 200 ملیارەکەی بەغداش گوتی: “لیژنەی تەکنیکی بەغدا لە هەرێمی کوردستان کاری وردبینی دەکەن و تاوەکو تەواوبوونی کارەکانیان بەغدا بڕیاریداوە 200 ملیار دینار بنێرێت، پێشبینی دەکەین پێش کۆتایی ئەم مانگە ئەو پارەیە بگاتە هەرێمی کوردستان”.
بەشیر حەداد، لەبارەی ئاستەنگی بەردەم ناردنی پارەکەى بهغداش، ئاماژهى بهوهكرد كه: “ئەوانەی ئاستەنگ دروست دەکەن چەند لایەنێکن دژی هەرێمی کوردستان و عێراق ئەو کارە دەکەن و بۆ کۆکردنەوەی دەنگی خەڵک رێکلامێک بۆ هەڵبژاردنەکان وەکو موزایەدەیەکی سیاسی ئاستەنگ بۆ ناردنی پارەکە دروست دەکەن”.