خواكوڕك: هەواڵی شەهید بوونی شیفا گەردی چاوێكی گەیاندنی زانیاری لەدونیا گوێر كرد

هەواڵی شەهید بوونی ( شیفا گەردی) هاوپیشەمان، جگە لەوە هەواڵێكی بوو تاساندمانی، چاوێكی پڕ لە زانیاری دونیای كوێر كرد، چونكە ئەستێرەی گەشاوەی ئاسمانی میدیای كوردی لە كەسی شیفا گەردی بەرجەستەبوو،بۆیە كارەكانی چوارچێوەیەكی میللی نەبوو، بەڵكو شەهید شیفا بە كارە بوێرەكانیەوە ببوە چاوێكی زیندووی گەیاندنی زانیاری بەجیهان، ئەمەش بوو ئەستێرەی شەهید شیفا سنورەكانی بەزاندبوو ببوە ئەتسێرەیەكی نێودەوڵەتی بواری میدیایی، شەهید شیفا تەنها لەدەست دانی كارمەندێكی تۆری میدیای رووداو نەبوو، بەڵكو خەسارەتێكی گەورە بواری میدیایی و رۆژنامەگەری كوردی بوو”.

ئێمە لێرەوە وەك سەرنووسەر و ستافی ماڵپەری خواكوڕك سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ( تۆڕی میدیایی رووداو)  و تەواوی رۆژنامەنووسانی كوردستان و خانەوادەی شەهید شیفا دەكەین و لە خودای گەروە داواكارین كە شەهید شیفا بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات و هیوای زوو چاك بوونەوەی بۆ و هاوكاری (یونس مستەفا) دەخوازین”.

 

سەرنووسەر و ستافی ماڵپەری خواكوڕك 

25ی 2ی 2017

 

Back to top button