ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر هێرشه مووشهكييهكهى به‌ره‌به‌يانى ئه‌مرۆ بۆ سه‌ر هه‌ولێر هاته ده‌نگ
كونسوڵخانه‌ی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمی كوردستان هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ى به‌ره‌به‌يانى ئه‌مرۆ شه‌ممه به توندی ئیدانه ده‌كات.
له تويتێكدا كونسوڵخانه‌ی گشتى ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسيوويه‌تى،” ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمه‌ریکا ئیدانەی ئەو هێرشە دەکات، کە رۆژی شەممە لە رێی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا.
لهتويتهكهيدا كونسوڵخانه‌ى ئه‌مريكا له هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه،” ئه‌و هێرشه پێشێلكارییه‌كی زه‌قه بۆ سه‌روه‌ری خاكی عێراق.
— U.S. Consulate General Erbil (@USConGenErbil) June 26, 2021