ته‌ندروستى سلێمانى بڕيارى گواستنه‌وه‌ى 100 په‌رستانى نه‌خۆشخانه‌ى هيوا ده‌دات … داواى روونكردنه‌وه‌ى لێ ده‌كرێت

تۆڕی پاراستنی تەندروستیی گشتی، داوای ڕوونكردنەوە له‌ به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی ته‌ندروستیی سلێمانى ده‌كات لەبارەی گواستنەوەی زياتر له‌ 100 پەرستاری نێو نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی.

له‌ راگه‌يێندراوێكدا تۆڕی پاراستنی تەندروستیی گشتی، كه‌ له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاوى كردۆته‌وه‌، رايگه‌ياند: “چەند زانیارییەکمان بەدەست گەیشتووە دەربارەی پەرستارەکانی نەخۆشخانەی هیوا، تۆڕەکەمان لەگەڵ ئەم ڕاگەیاندراوە بڕیارێکی تەندروستیی سلێمانی بڵاو ده‌كاته‌وە بۆ گواستنەوەی چەند پەرستیار لە نه‌خۆشخانه‌ى هیواوە بۆ نەخۆشخانەی شار”.

له‌ راگه‌يێندراوه‌كه‌ى تۆڕی پاراستنی تەندروستیی گشتی هه‌روه‌ها هاتووه‌ : “داوا لە د. سەباح هەورامی، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی ته‌ندروستیی سلێمانى دەکەین، کە لەمبارەیه‌وه‌ ڕوونکردنەوە بدات .

له‌ كۆتايى راگه‌يێندراوه‌كه‌ش تۆڕى پاراستنى ته‌ندروستى گشتى ده‌شلێ:” نەخۆشخانەی هیوا پێویستی بە پەرەستارە، نازانین بە چی بیانوێک سەباح هەورامی ئەو پەرستارانەی گواستوەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی دیکە“.

 

ده‌قى بڕیارى ته‌ندروستیی سلێمانى له‌باره‌ى گواستنه‌وه‌ى په‌رستارانى نه‌خۆشخانه‌ى هیوا كه‌ تۆڕى پاراستنى ته‌ندروستى گشتى بڵايكردۆته‌وه‌ .

 

 

Back to top button