رۆژئاواى كوردستان : تهقينهوهيهك ڕوويدا و كوژرا و بريندار ههيه
لە ئاکامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە عەفرینى رۆژئاوای کوردستان ژمارەیەک کوژراو و برینداری لێ دەکەوێتەوە.
ئەمڕۆ شەممە، بەگوێرەی روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، لە ئاکامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک چوارڕیانی کاوەی ئاسنگەر لە شاری عەفرین کە لەژێر کۆنتڕۆڵی گرووپە چەکدارەکان و هێزەکانی تورکیایە لە رۆژئاوای کوردستان 3 کەس کوژران و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.