دژه تیرۆری كوردستان له باره‌ی هێرشه درۆنییه‌كه‌ی به‌ره‌به‌يانى ئه‌مرۆى هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه
په‌یجی فهرميى دژه تیرۆری كوردستان له تۆڕی كۆمهڵایهتيی فه‌یسبووك له باره‌ی هێرشه درۆنییه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆی سنوورى شاری هه‌ولێر زانيارى نوێ و وێنه‌ى شوێن و مووشه‌ك و درۆنييهكانى بڵاوكرده‌وه.
دژه تیرۆری كوردستان رايگه‌ياند:” سێ درۆن بەر خانوو هاونیشتمانییەک لە نزیک گوندی براغ لە پارێزگای هەولێر دەکەوێت و درۆنێکیش لە چۆڵەوانییەکی چیای تارین دەکەوێتە خوارەوە.”
بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیجی دژە تیرۆری کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ 26ی حوزەیرانی 2021 کاتژمێر 1:50، سێ درۆن “فڕۆکەی بێفڕۆکەوان” لە رێگەی خۆپێداکێشان خۆیان بە خانووی هاونیشتمانییەک لە باخچەکانی سەر رێی سێولە لە گوندی براغ نزیك کۆمەڵگەی مەلا ئۆمەر لە پارێزگای هەولێر دەدەن، کە دوو لەو درۆنانە دەتەقنەوە یەکێکیان ناتەقێتەوە،
دژه تيرۆرى كوردستان ده‌شلێت:” خۆشبەختانە وێرای زیانی ماڵی هیچ زیانێکی گیانی لێ ناکەوێتەوە. هاوکات درۆنێکیش لە چۆڵەوانییەکی چیای تارین دەکەوێتە خوارەوە.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه كه : دروشمی “السلام علیک یا جمال العراق، بسم لله قاسم الجبارین، یا صاحب الزمان، یا زهراء” لەسەر باڵی درۆنەکان نووسراوە.
دژه تيرۆرى كوردستان ده‌شلێ:” لێکۆڵینەوەکان لەو بارەوە بەردەوامە و دەرئەنجامەکانی بۆ هەموو لایەک ئاشکرا دەکەین.”