حه‌فته‌ى داهاتوو كۆمسیۆنى عێراق بە رێگەی ئەلیكترۆنی تیروپشك بۆ لیستی كاندیدەكان ده‌كات

وادەی ئەنجامدانی تیروپشک بۆ پێدانی ژمارە بە کاندیدانی هەڵبژاردنى پێشوەختەی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بڵاوكرايه‌وه‌.

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكانی عێراق به‌نووسراوێكى فه‌رميى ئاشكراى كرد كه‌ رۆژی (5/7/2021) بە رێگەی ئەلیكترۆنی تیروپشك بۆ لیستی كاندیدەكان بە ئامادەبوونی نوێنەری لایەنە سیاسییەكان، كاندیدەكان، رێكخراوەكان و نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان دەكرێت.

بڕیاره‌ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ 10ی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ 2021 به‌رێوه‌بچێت.

Back to top button