ئەمڕۆ موچەی ئەم شوێنانە دابەشدەكرێت
بەگوێرەی خشتەی دابەشکردنی موچەی مانگی حوزەیران کە وەزارەتی دارایی و ئابوریی بڵاویکردوەتەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە موچەی وهزارهتی پێشمەرگە و لیوا هاوبەشەکان بەهەمان میکانیزمی مانگی پێشو دابەشدەكرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە موچهی وهزارهتی پێشمەرگە و لیواکان دابهشدهكرێت و سبەی دووشەممەش موچەی هێزەکانی 70 و 80 و وەزارەتی دارایی و ئابووری دابەشدەکرێت.