لوتکەی عێراق، ئوردن و میسر لەبەغدا بەڕێوەدەچێت

بەبەشداری شا عەبدوڵای دووەم پادشای ئوردن، عەبدولفەتاح سیسی سەرۆک کۆماری میسر و مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە کارەکانی لوتکەی عێراق، ئوردن و میسر لەبەغدا دەستپێدەکات و هەرسێ وڵات لەبارەی پڕۆژەی شامی نوێ بۆ پەرەپێدانی ئابووری و یەکخستنی تواناکان گفتوگۆ دەکەن.

ئه‌حمه‌د سه‌حاف وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، ئەمڕۆ کارەکانی لوتکەی عێراق، ئوردن و میسر لەبەغدا دەستپێدەکات، لەو دیدارەدا کاراکردنی رێککەوتننامەکان بڕیاری لەسەر دەدرێت کە لە دوو لوتکەی رابردوو لەقاهیرە و عەممان رەشنوسەکەی گەڵاڵە کراوە.

لوتکەی دووەمی نێوان عێراق و ئوردن و میسر بەهۆی چەند رووداوێک دووجار دواخرا. لە مانگی ئابی ساڵی رابردووش یەکەم لوتکە لە عەممان بەڕێوەچوو و تێیدا ئەنجوومەنێکی هەماهەنگی پێکهێندرا.

Back to top button