بەبێ ئاگاداری ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك, عێراق نەوتی ئەو شارە بۆ ئێران دەنێرێت
خواكوڕك
دوای ئەوەی حكومەتی ئێران رایگەیاند لەگەڵ حكومەتی عێراق لەهەوڵی ئەنجامدانی رێكەوتندایە بۆ ئەوەی نەوتی كەركوك هەناردەی وڵاتەكەیان بكات، ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووكیش رایدەگەیەنێت:” راوێژ بەئەنجومەن و ئیدارەی كەركوك نەكراوە.
كامەران كەركوكی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك رایگەیاند:” نەوتی كەركوك لە ئێستا بەشێكی لەژێر كۆنترۆڵی هێزەكانی پێشمەرگە و هەرێمدایە و رۆژانە 250 بۆ 300 بەرمیلی لەرێگەی توركیاوە لێ هەناردە دەكرێت، بەشەكەی تریشی حكومەتی عێراق سەرپەرشتی هەناردنە دەرەوەی دەكات و رۆژانە نزیكەی 100 هەزار بەرمیلی لێ ڕەوانەی دەرەوە دەكرێت.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، ئاماژەی بەوەكرد هەرێم بە هیچ شێوەیەك رازی نابێت عێراق و ئێران رێكەوتن لەسەر ئەو بەشە نەوتە بكەن كە لەژێر كۆنترۆڵی خۆیدایە، گوتی”گەر رێكەوتنەكە لەسەر بیرە تازە نەوتیەكان بێت دەبێت ئەنجومەنی پارێزگا رەزامەندی لەسەری دەرببرێت ، گەر لەسەر بیرە كۆنەكانیش بێت دەبێت ئەنجومەن ئاگادار بێت.”