کەشناسی : پلەی گەرما زیاتر بەرزدەبێتەوە

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، پێشبینییه‌كانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی دووشه‌مه‌ی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاوكرده‌وه‌.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ رایده‌گه‌ێنێت: له‌و ماوه‌یه‌دا ئاسمانی ناوچه‌كانی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ساماڵ ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش به‌راورد به‌رۆژانی پێشتر به‌رزتر ده‌بنه‌وه‌.

كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ی به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت:
یه‌كشه‌مه‌ 27 – 6 – 2021

هه‌ولێر 44 پله‌ ،
دهۆك 43 پله‌ ،
سلێمانی 43 پله‌ ،
هه‌ڵه‌بجه‌ 44 پله‌ ،
كه‌ركوك 46 پله‌

 

Back to top button