مەكتەبی سیاسیی پارتی: هێرشەکەی سەر هەولێر بۆ تێكدانی سەقامگیری و ئاسایشی هەرێمی كوردستانە

مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، راگەیاندراوێكی لەبارەی پەلامارە تیرۆریستییەكەی بهرهبهيانى دوێنێی شهممهى سنوورى شارى هەولێر بڵاو كردەوە و دهلێ، ئەم كارە تیرۆریستییانە بە توندی سەرزەنشت و سەركۆنە دەكەین.
له راگهياندراوهكه ههروهها مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، دهشلێ: مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان،”
دەقی راگەیاندراوی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان:
بەرەبەیانی دوێنێ (26ی حوزەیران) لە رێگەی سێ درۆن (فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان)ـەوە هێرش كرایە سەر شاری هەولێری پایەتەخت، كە بووە هۆی زیانگەیاندن بە ماڵ و موڵكی هاووڵاتیان لە گوندی پراغ نزیك كۆمەڵگەی مەلائۆمەر.
ئێمە وەك پارتی دیموكراتی كوردستان، ئەم كارە تیرۆریستییانەی ئەو گرووپە تێكدەر و لەیاسادەرچووانە بە توندی سەرزەنشت و سەركۆنە دەكەین و پێمان وایە پێویستە بۆ لەمەودوا هەموو لایەك و لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان و حكوومەتی فیدراڵی، بە جیددی كار بكەن بۆ بەدواداچوون و لێپێچینەوە و رێگرتن لەو جۆرە كار و پەلامارە تیرۆریستییانە، كە مەبەست لێیان، نانەوەی پشێوی و تێكدانی سەقامگیری و ئەمنیەتی هەرێمی كوردستانە، بەداخەوە ئەو كار و كردەوە نایاسایی و تێكدەرانە بۆ چەندین جارە دووبارە دەبنەوە، بەرپرسیاریەتی لە ئەستۆی حكوومەتی فیدراڵییە رێگری لەو گرووپ و ھێزانە بكات، كە مەرامیان تێكدانی سەقامگیریی كوردستان بە تایبەتی و عێڕاقە بە گشتی.
مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان
٢٧ـی حوزەیرانی ٢٠٢١