په‌رله‌مانتارێك بۆ سه‌رۆكى فراكسيۆنى يه‌كێتى : پێمان ناڵێن ئەو 85%یەی داهاتى گومرگەکانی سلێمانی کە دیار نییە بە چی دەدەرێت ؟
حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌رێگاى كۆمپانياى (دیلۆیت)ی جیهانی، ڕاپۆرتى داهاتى نه‌وت ئاماده ده‌كات و به‌فه‌رميى بڵاويده‌كاته‌وه و ده‌يدات به په‌رله‌مانى كوردستانيش كه‌چى له‌لێدوانيكيدا بۆ ده‌زگاكانى سه‌ر به حيزبه‌كه‌ى زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی رای گەیاندووە، کە 70%ی داهاتی نەوت نادیارە، له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌لێ: ئەو قسانەی لەبارەی داهاتی نەوتەوە دەکرێن، تەنیا موزایەدەی حزبی و بۆ پەردەپۆشکردنی ئەو پارە نادیارەیە، کە لە گومرگەکانی سلێمانییەوە لە باشماخ و پەروێزخانەوە نایەن بۆ خه‌زێنه‌ى حكوومه‌ت “،
سەعید مستەفا، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، ڕای گەیاند، “ئەو قسانەی لەبارەی داهاتی نەوتەوە دەکرێن، تەنیا موزایەدەی حزبی و بۆ پەردەپۆشکردنی ئەو پارە نادیارەیە، کە لە گومرگەکانی سلێمانییەوە لە باشماخ و پەروێزخانەوە نایەن بۆ خه‌زێنه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان تاوه‌كو له‌به‌رژه‌وه‌ندى گشتى خه‌رج بكرێت،”
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى په‌رله‌مانى كوردستان زياتر گوتی: ”تاوەکو ئێستا تەنیا 15%ی داهاتی ئەو دوو گومرگە لە سنووری سلێمانی بۆ وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رەوانە دەکرێت، واتا 85%ی ئەو داهاتەی ئەوێ نادیارە“.
ناوبراو گوتیشی: ”بۆ سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی زۆر ئاسانە پرسیار لەبارەی داهاتی نەوتەوە بکات، چونکە جێگری سەرۆکی حکوومەت لە حزبەکەی خۆیەتی و دەتوانێ لێی بپرسێت، کە ئایا ئەوە داهاتی نەوتە نادیارە یان داهاتی گومرگەکانی سلێمانی؟“.
په‌رله‌مانتارێك بۆ سه‌رۆكى فراكسيۆنى يه‌كێتى : پێمان ناڵێن ئەو 85%یەی داهاتى گومرگەکانی سلێمانی کە دیار نییە بە چی دەدەرێت ؟
ئەو پەرلەمانتارەی پارتی بۆ باسنيوز جەختی لەسەر ئەوەش کردۆته‌وه كه: “داهاتی نەوتی کوردستان شەفاف و ئاشکرایە و لە ڕێگەی بۆڕیی نەوتی کوردستانەوە دەفرۆشرێت و پارەکەی لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە دەدرێتە وەزارەتی دارایی و بۆ مووچەی فەرمانبەران و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان لە هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت، بەڵام ئەی پێمان ناڵێن ئەو 85%یەی داهاتى گومرگەکانی سلێمانی کە دیار نییە بە چی دەدەرێت ؟”.
گوتیشی :”بابەتەکە روونە، کە بۆ پەردەپۆشکردنی ئەو پارەیە و موزایەدەی سیاسی ئەو قسانە دەکرێ، دەنا پرسی داهاتی نەوت لەدوای وردبینییەکانی کۆمپانیای (دیلۆیت) یەکلا بووەتەوە، تەنانەت حزبە ئۆپۆزسیۆنەکانیش ئەوەیان لا ڕوونە، کە داهاتی نەوت چەندە و چۆن خەرج دەکرێت“.