داعش ھێرشی كرد

لە هێرشێکی نوێی داعشدا بۆ سەر شوێنێکی سەربازیی باشوری ڕۆژئاوای کەرکووک، ئەفسەرێکی پۆلیسی فیدراڵی کوژرا و دووی دیکەش برینداربوون.

سەرچاوە ئەمنییەکان ڕایانگەیاند ، “تيرۆرستانى داعش بەچەکی سووک و مامناوەند هێرشێکیان كرد بۆ سەر خاڵێکی پۆلیسی فیدراڵی لەقەزای ڕیاز کە بووە هۆی کوشتنی ئەندامێکی ئەو ھێزانە و، برینداربوونی دوو کەسی دیکە . ”

هێرشەکە دوای 24 کاتژمێر هات لە هێرشێکی دیکەی ئەو گروپە بۆ سەر بارەگایەکی پۆلیسی فیدراڵی لە نزیک قەزای داقووق و بەو هۆیە پێنج کەس گیانی لەدەستدا و دوو کەسی تریش برینداربوون .

 

س: alsharqiya

Back to top button