خواكوڕك پوختهی خاڵه گرنگهكانی لوتكهی عێراق و مسر و ئوردن له بهغدا بڵاودهكاتهوه
دوای ئهوهی ئهمڕۆ سهرۆكی ههریهكه له وڵاتانی ئوردن و مسر و عێراق له بهغدای پایتهختی عێراق كۆبوونهوه له كۆوبونهوهكهدا چهند پرسێك تاوتوێكران و دواتریش بهیاننامهیهكی هاوبهشی كۆبوونهوهی لوتكهی عێراق و مسر و ئوردن له بهغدا بڵاو كرایهوه چهند خالێك ئاماژهیان پێكرا.
دهزگای میدیای خواكوڕك پوختهی خاڵهكانی نێو بهیاننامهی کۆتایی لوتکەی عێراق و میسر و ئوردن لە بەغدا، بڵاوو دهكاتهوه كه لە بەیاننامەی کۆتایی بەشداربوانی کۆنگرەی لوتکەی هەر سێ وڵات، هەریەکە لە میسر و ئوردن ستایشی هەوڵەکانی حکومەتی عێراقیان کردووە، لە بەرپەرچدانەوەو دژایەتیکردنی تیرۆر، بە تایبەت ڕێکخراوی داعش و ئەو قوربانیانەی کە گەلی عێراق و هێزە چەکدارەکانی داویانە لە تێکشکاندنی داعشدا.
هاوکات هەوڵەکانی حکومەتەکەی کازیمیان بەهەند وەرگرتووە، لە دژایەتیکردنی گەندەڵی و جێبەجێکردنی چاکسازی و پلانی حکومەتەکەی، کە کاریگەریی بەرچاوی هەبووە لەسەر چارەسەرکردنی قەیرانی دارایی وڵاتەکە، کە بەهۆی نزمبوونەوەی نرخی نەوت و بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆناوە هاتە ئاراوە.
هەر لەبەیاننامەکەدا سەرکردایەتی ئوردن ومیسر پشیتوانی خۆیان بۆ ئامادەکارییەکانی حکومەتی عێراق دەربڕیوە، بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکە، کە بڕیارە لە مانی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بەڕێوە بچێت.
هاوکات سەرکردایەتی ئوردن و میسر پشتیوانی هەوڵەکانی حکومەتی عێراقیان کردووە لە چەسپاندنی ئاسایش و سەروەیی نیشتیمانی عێراق و ڕێگریکردن لە دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتەکە.
بە گوێرەی بەیاننامەکە سەرکردایەتی عێرا ق و ئوردن پشتیوانی خۆیان دەربڕیوە بۆ میسر و سودان، لە کێشەی بەنداوی نەهزە و جەختیانکردووەتەوە، لەوەی نابێت هیچ لایەک ڕێوشوێنی تاک لایەنە بگرێتە بەر، سەبارەت بە دۆسیەی پڕکردنی بەنداوی نەهزە، بێئەوەی لایەنە ناکۆکەکان بگەیەن چارەسەرێکی دادپەروەرانە لەو بارەیەوە.
هەر بە گوێرەی بەیاننامەکە سەرکردەی هەرسێ وڵات ڕێککەوتوون لەسەر پێیوستی بەهێزکردنی پرۆژەی بەستنەوەی وزەی کارەبای هەرسێ وڵات و بەسەتنەوەی تۆڕی غازی هاوبەش لە نیوان عێراق و میسر بە خاکی ئوردندا و ڕێگەدان بە هەناردەکردنی نەوتی عێراق لە ڕێگەی ئوردنەوە.
لە کۆتایی بەیاننامەکەدا جەختکراوەتەوە لەوەی، پێویستە هەوڵەکان یەکبخرێت بۆ ڕووبەڕبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کاریگەرییەکانی و هاندانی وەبەرهێنەرانی هەرسێ وڵات، بۆ بنیاتانی پڕۆژەی پرد و رێگا و بان و ژێرخانی ئابوری و ئاڵۆگۆڕی بازرگانی و بەرهەمەکانی لە بواری کەرتی خانووبەرە، کارکردن لەسەر هاریکاری گواستنەوەی گەشتیاران لە نێوان هەرسێ وڵات بە بلیتێکی هاوبەش.