سبەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەرەنگاربوونەوەی داعش لە شاری رۆما کۆدەبێتەوە

 

 

 

کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی هاوپەیمانی بەرەنگاربوونەوەی داعش سبەی لە رۆما-ی پایتەختی ئیتاڵیا بەڕێوەدەچێت.

 

وەزارەتی دەرەوەی ئیتاڵیا، له‌ باره‌ی كۆبوونه‌كه‌ راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و تیایدا ئەوە خراوەتەڕوو کە ٨١ وڵات بەشداری کۆبوونەوەکەی سبەی دەکەن.

 

هه‌روه‌ها له‌ راگه‌یێندراوه‌كه‌ باس لەوەش کراوە کە ئامانجی کۆبوونەوەکەی رۆما بریتییە لە هەماهەنگی هاوپەیمانییەکە بۆ شکستهێنان بە رێکخراوی تیرۆرستی داعش، چەسپاندنی سەقامگیری لە ناوچە ئازادکراوەکانی سووریا و عێراق و بەهێزکردنی هەماهەنگی لە نێوان گرووپەکانی کاردا.

 

لە لایەکی دیکەشەوە و لەسەر داوای ئیتاڵیا گفتوگۆ لەسەر هەڕەشەی ئەو رێکخراوە تیرۆرستییانە دەکرێت کە لە هەندێک ناوچەی کیشوەری ئەفریقا چالاکییان هەیە و پەیوەندییان بە رێکخراوی تیرۆرستی داعش-ەوە هەیە.

 

Back to top button