سه‌رۆکى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان : پلانى تایبه‌تمان بۆ پارێزگاى هه‌ڵەبجه ده‌بێت
سه‌رۆکى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، زانیاریى گرنگ ده‌رباره‌ى ئه‌و پرۆژانه ده‌خاته ڕوو که له پارێزگاى هه‌ڵەبجه مۆڵەتیان پێ دراوه و رایدهگهێنێت، ئێستا نزیکه‌ى 25 پرۆژه‌ى وه‌به‌رهێنانی بواره جۆربه‌جۆره‌کان (کشتوکاڵ، پیشه‌سازى، ئاژه‌ڵدارى) له قۆناغى جێبه‌جێکردندان، ئه‌وه‌ى گرنگه ناوچه‌ى پیشه‌سازیى ههڵەبجهیه که له سه‌ر ڕووبه‌رى 400 دۆنم زه‌وى جێبه‌جێ ده‌کرێت که نزیکه‌ى 40 بۆ 50 کارگه له خۆ ده‌گرێت و ته‌واوبوونیان ڕۆڵى گه‌وره‌ی لە پاراستنى ئاسایشى خۆراکی ناوخۆ دەبێت و هاوکات ده‌بێته سه‌به‌ته‌یه‌کى گرنکى خۆراکى ناوچهکەش.
د. محه‌مه‌د شوکرى، سه‌رۆکى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، رایدهگهێنێت: له ساڵى 2020 مۆڵه‌تمان به 25 پرۆژه‌ى زۆرباشى وه‌به‌رهێنان له سنوورى پارێزگاى هه‌ڵەبجه داوه که به‌شێکى زۆریان پرۆژه‌ى کشتوکاڵین و پرۆژه‌ى ئاژه‌ڵدارى که ژماره‌یان سێ پرۆژه‌یه، بۆ پرۆژه‌ى گه‌نجینه‌کانى ساردکه‌ره‌وه بۆ هه‌ڵگرتنى بهربوومهکانیش ڕه‌زامه‌ندیمان نیشان داوه، به شێوه‌یه‌کى گشتى ئه‌وه‌ى له پلانى وه‌زاره‌ت و ڕێبه‌رى پلاندانانه نزیکه‌ى 150 پرۆژه‌ى تر بۆ پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه دانراوه و قۆناغ به قۆناغ کاریان له‌سه‌ر ده‌کرێت، به‌ده‌ر له هه‌موو ئه‌مانه کۆنفرانسێکى تایبه‌ت به وه‌به‌رهێنان له چه‌ند مانگى داهاتوو به هاوکاریى په‌رله‌مان و پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه ساز ده‌کرێت که ئامانج لێى ڕاکێشانى ده‌ستى وه‌به‌رهێنه‌ره‌کان و به‌گه‌ڕخستنى سه‌رمایه‌کانیانه له پارێزگاکه.
ده‌شڵێت: کارگه‌کان هه‌مه‌جۆرن، وه‌ک کارگه‌ى درووستکردنى به‌رهه‌مى قوتووبه‌ندى و، کارگه‌ى درووستکردنى شه‌ربه‌ت و خۆراک که ته‌واوى جۆره‌کانى خۆراکى لێ درووست ده‌کرێت، ئه‌مه‌ش گومانى تێدا نییه ده‌بێته سه‌به‌ته‌ى خۆراکى بۆ کوردستان و عێراق و پاراستنى ئاسایشى خۆراک، ژینگه‌ى هه‌ڵه‌بجه و شاره‌زوور به حوکمى بوونى سه‌رچاوه‌ى ئاو و گونجاویى که‌شوهه‌وا و به‌پیتیى خاکه‌که‌ى گرنگه، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر بێت و کار له‌سه‌ر گۆڕینى سیفه‌تى زه‌وییه‌کان و شێوه‌ى کشتوکاڵى بکرێت به مه‌به‌ستى به‌رهه‌مى زیاتر و پرۆژه‌ى کشتوکاڵیى جۆراوجۆر.
د. محه‌مه‌د شوكری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: بێگومان که‌وتنه کارى ئه‌م پرۆژانه پێوستى به ده‌ستى کار و شاره‌زاى بواره جیاوازه‌کان هه‌یه، کاریگه‌ریى گهروهیشى له که‌مکرنه‌وه‌ى بێکارى هه‌یه، چونکه مه‌رجى سه‌ره‌کى بۆ به‌رده‌وامیى هه‌ر پرۆژه‌یه‌ک بوونى ده‌ستى کاره، ئێمه دامان ناوه له هه‌ربه‌شێکى ئه‌و پرۆژانه سوود له توانا و لێهاتووییى خه‌ڵکى هه‌ڵه‌بجه وه‌ربگیرێت، مه‌گه‌ر له حاڵێکدا پرۆژه‌یه‌ک پێوستى به جۆرێک له شاره‌زایى هه‌بێت که له پارێزگاکه نه‌بێت، ئه‌وکات په‌نا ببرێته به‌ر ده‌ستى کارى ده‌روه‌ى سنووره‌که.
سه‌رۆکى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانى هه‌رێمى کوردستان زانیاریى زیاترى ڕوون کردووه و رایدهگهێنێت: به‌رنامه‌یه‌کى تایبه‌تمان بۆ پارێزگاى هه‌ڵەبجه ده‌بێت و له ماوه‌یه‌کى نزیکدا سه‌ردانى پارێزگاکه ده‌که‌ن و وردکارى و کۆى پرۆژه‌کان بۆ هاووڵاتییان و خه‌ڵکى خۆشەویستى هه‌ڵەبجه ڕوون ده‌که‌ینه‌وه، به خۆشحاڵى و سوپاسى زۆره‌وه بۆ به‌رپرسانى یه‌که ئیدارییه‌کان که هاوکارمان بوون بۆ خستنه بوارى جێبه‌جێکردنى ئه‌م پرۆژانه، به‌تایبه‌ت خودى پارێزگار.