وەزارەتی دارایی : لیستێکی دیکەی دابەشکردنی مووچەی بڵاوکردەوە

وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووریى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، خشته‌یه‌كى نوێى دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى شه‌شى بڵاو كرده‌وه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ٢٧ی ٦ی ٢٠٢١، وه‌زاره‌تى دارایی خشته‌یه‌كى نوێى دابه‌شكردنى مووچه‌ى بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌، به‌ هه‌مان میكانیزمی مانگی پێشوو، رۆژی سێشەممه‌ ٢٩ی ٦ی ٢٠٢١، مووچه‌ی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕەگەزنامە دابه‌ش ده‌كرێت.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، ڕۆژی چوارشەممەش ٣٠ی ٦ی ٢٠٢١، مووچەی هێزەکانی زێرەڤانی و بەرگری و فریاکەوتن و لیوای نەوت دابەش دەکرێت.

Back to top button