سلێمانى : به‌رپرسێكى تر‌ى يه‌كێتى وازهێنانى خۆى له ڕيزه‌كانى ئه‌و حيزبه ڕاگه‌ياند

هێرش کاکە برا، جێگری مەڵبەند و ئەندامی ئەنجوومەنی ڕاوێژکاری مە کتەبی ڕێکخستنى يه‌كێتى نشتيمانى كوردستان وازهێنانى خۆى به‌فه‌رميى له ڕيزه‌كانى يه‌كێتى ڕاگه‌ياند و ده‌لێ : پێمان وابوو دواى كۆنگره لايه‌نى كه‌م باڵ بالێن و كوتله‌و كوتله‌كارى كه‌م ده‌بێته‌وه به‌ڵام ئێستا حيزبێكه تووشى ئيفلاسى سياسيى بووه. ده‌شلێ:” يه‌كێتى تا بنه‌قاقا له دزيو و گه‌نده‌ڵييه.
هێرش کاکە برا، جێگری مەڵبە ند و ئە ندامی ئه‌نجوومە نی ڕاوێژکاری مە کتە بی ڕێکخستنى يه‌كێتى نشتيمانى كوردستان له نووسينێكدا له‌ژێر ناونيشانى “ساڵ بە ساڵ خۆزگە م بە پار” له‌فه‌يسبووكى تايبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك نووسيوويه‌تى :” زۆرینەمان وەکو کاديرانی یەکێتی نیگە ران بووین لە نە بە ستنی کۆنگرە و نوێ نەبوونەوەی یەکێتی پێمان وابوو ڕۆژ لە دوای ڕۆژ يەکێتی بە رە و شکستە ده‌ڕوات ئە گەر کۆنگرە نەكەین و خۆمان نۆێ نەکە ینەوە ئە وا چارەنووسمان خراب دە بێ زۆرینەمان پێمان وابوو پارتی زۆینەی سه‌رکردایە تی کڕيوه بێ ئاگابووین لە وەی ئەوان کارە راستە کە دە کە ن.
ئه‌و جێگره‌ى مه‌ڵبه‌ندى يه‌كێتى ده‌شلێت :” پێمان وابوو دوای کۆنگرە لانی کە م باڵ باڵێن وکووتلە وکووتلە کاری کە م دە بێ تە وە پێمان وابوو ئیتر دەتوانین پێش بەپێشکەوتنە کانی پارتی بگرین وە لانی کەم ڕای گرین لە گەورەبوونی زیاتری ئە وحیزبە
هه‌موومان واگۆش کرابوین کە دژایە تی پارتی بکە ین و وگە وورە بوونی پارتی لای خە ڵکی بچووک بکە ینەوە بە هه‌رحاڵ
ئەمە ئاسایيە لەژیانی حیزبی ئیفلاسی سیاسی کە خۆی تا بینە قاقا لەدزیو و فزی‌و و گەندەڵیا بێت تە نها نمونەی دزینی پارەی نە خۆشخانەی هیوا بەسە بۆکێشانی چە تەی ئەم دەسە ڵاتەی زۆنی خۆمان .”
وه‌ك ئه‌و به‌رپرسه‌ى يه‌كێتى ده‌شلێت :” من لێرەوە ڕای دەگه‌يه‌نم کە هیچ په‌يوه‌ندييه‌كم بە یەکێتیەوە نەماوە چونکە هیچ بنە مایەکی حزبی نەماوە کۆمەڵێ هه رزە و دەمڕووت ڕاپۆرتنووس لەمێش بونەتە سە رکردایە تی و خاوە ن بریار بڕيالۆكه کە پێم شە رمە بڵێم ئەوانە سەرکردایەتی حزبەکەى منن .
هێرش كاكه برا له كۆتاييدا نووسيوويه‌تى :” دەشزانم و دڵنیام کۆمەڵێک چڵکاوخۆر و کاسە لێس ونەفس نزم بە ردە دەنە گیانم و هه‌زار و یەک تۆمە تو بوختانم بۆ دەکەن و پەیچە علوجەکانیان وە ک سەگی گۆی بڕاو دەکە ونە وەڕین و کلکە له‌قێ لە دژم.
