ئه‌رسه‌لان بايز بۆ سۆشیالمیدیای سەر بە لاهور جەنگی: هەموو حیزبە بەشداربووەكانی حكومەت بەرپرسن لەو دۆخەی ئێستای هەرێم پێوست ناكات به‌شان و باڵى بهرپرسهكهتان هەڵبدهن
ئه‌ندامێكى سه‌ركردايه‌تى يه‌كێتى وه‌ڵامى په‌يج و ماڵپه‌ره‌كانى سه‌ر به لاهوور جه‌نگى له‌باره‌ى ئه‌و نووسينانه‌ى كه له دژى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌نووسن له‌كاتێكدا حيزبه‌كه‌يان به‌شێكن له حكوومه‌ت و ده‌لێ : هەموو حیزبە بەشداربووەكانی حكومەت بەرپرسن لەو دۆخەی ئێستای هەرێم پێویست ناكات پاكانە بۆ هیچ بەرپڕس و لایەنێک بكەن و ئەوەندە بەشان و باڵی بەرپرسی یەكەمی حزبەكە هەڵبدهن .
ئەرسەلان بایز ، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی وەڵامی سۆشیالمیدیای سێبەری سەر بە لاهور جەنگیی دەداتەوە و له نووسينێكدا كه ئه‌مرۆ دووشه‌ممه بڵاوكراوه‌ته‌وه و نووسيوويه‌تى:” هەموو حیزبە بەشداربووەكانی حكومەت بەرپرسن لەو دۆخەی ئێستای هەرێم پێویست ناكات پاكانە بۆ هیچ بەرپڕس و لایەنێک بكەن و ئەوەندە بەشان و باڵی بەرپرسی یەكەمی حزبەكە هەڵداوە ، كەسانی ناشارەزا واتێدەگەن ئەو بەرپرسە فریشتەیە.”
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى سه‌ركردايه‌تى يه‌كێتى ده‌شڵێت:”ئەمڕۆ خەڵکیش وریایە چاویان هەموو شتەکان دەبینێ، ڕەفتارەکانیش ئاشکران، هەر وەکو دەشڵێن،” بەرى هەتاو بە بێژنگ ناگیرێ”.