گۆڕان: یەكێتی دەستی بەسەر كۆمپانیا خزمەتگوزارییەكانی نەوتدا گرتووە لە گەرمیان
خواكوڕك
دوای ئەوەی هەلۆ ئیبراهیم لە وتارێكیدا رەخنەی توندی لە قۆرخكاری یەكێتی گرتن كە لەرێگای كۆمپانیایی نۆكان دەستی بەسەر نەوتی سنوری سلێمانی داگرترووە, بەر پرسێكی گۆڕانیش رایدەگەیەنێت:” بەرپرسانی یەكێتی دەستیان بەسەر كۆمپانیا خزمەتگوزارییەكانی بواری نەوت لە ناوچەكەدا گرتووە.
غالب محەمەد عەلی، سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و وزە و سامانە سروشتییەكانی ئەنجوومەنی پرێزگای سلێمانی، بە ڕا گەیاند :” دوای چەندین ساڵ لە گەڕان و بەدواداچوون بۆ نەوتی گەرمیان، تا ئێستاش زۆرینەی ئەو كۆمپانیاینەی لە بواری خزمەتگوزاری و گواستنەوەی نەوت و كۆمپانیا ئەمنییەكان كە لە گەرمیان كار دەكەن، سەر بە بەرپرسانی یەكێتین، لەگەڵ ئەوەشدا زۆرێك لەو كەسانەی لە شوێنە گرنگەكان كار دەكەن، خەڵكی گەرمیان نین، لەكاتێكدا سەدان گەنجی گەرمیان بێكارن, جگە لەوەی دەیان ئۆتۆمبیل و پاس و شۆفڵ و تەنكەری بەرپرسانی گەرمیان لە ناو ئەو كۆمپانیایانە، خراونەتە كار.
سەرۆكی لیژنەكەی ئەنجوومەنی سلێمانی، راشیگەیاندووە :” دوای ئەوەی كە حكوومەتی خۆجێیەتی سلێمانی پێكهێنرا، بەشێك لەو شارەدێیانەی كە نەوتیان تیادایە وەك شارەدێی سەرقەڵا، لە ژێر دەستی یەكێتی نەما و بەو هۆیەشەوە زیان بەر بەرژەوەندییەكانی بەشێك لە بەرپرسانی یەكێتی كەوت، ئەوەش جێگەی قبووڵی ئەو بەرپرسانە نەبوو، كە چەندین ساڵە ڤێلا و كۆمپانیا درووست دەكەن”.
ئەو بەرپرسەی گۆڕان گوتیش:” كە لە ئێستادا هەوڵێك هەیە لەلایەن ئیدارەی گەرمیان و قایمقامی كفرییەوە بۆ كەمكردنەوەی دەسەڵاتەكانی بەڕێوەبەری شارەدێی سەرقەڵا كە سەر بە بزووتنەوەی گۆڕانە، گوتیشی :” دەیانەوێت دەسەڵاتی دامەزراندن و ئیش و كارەكانی كۆمپانیا نەوتییەكانی لێوەربگرنەوە، ئەوەش بۆ ئەوەی جارێكی دیكە حزب باڵادەست بێت لە دانانی كۆمپانیاكان و كارمەندەكانی، ئەگەرنا لە هەموو ناوچەیەك لە كوردستان هەر شوێنێك نەوتی تیادا بێت، بەڕێوەبەری شارەدێ دەسەڵاتی دامەزراندنی لە كۆمپانیاكاندا هەیە”.