حەشد لەسەر ھێرشی ئەمریكا ھاتە دەنگ

ڕۆژی دووشەممە حەشدی شەعبی عێراق، بەیاننامەیەکی لەسەر بۆردومانکردنی هێزەکانی ئەمریکا بۆ سەر هێزەکانی بڵاوکردەوە و بە “لاوازبوونی” هێزەکانی عێراقی ناوبرد.

لە راگەیەندراوەکەی حەشدی شەعبیدا، ھاتووە:”کاتژمێر 2:00ی بەیانی ڕۆژی دووشەممە فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا سێ هێزی حەشدی شەعبی (لیوای 14 و 46) لە قوڵایی 13 کم لە ناو سنوری عێراق لە ناوچەی ئەلقائیم لە رۆژئاوای پارێزگای “ئەنبار” کردە ئامانج”

ھاوكات ئەو ھێرشە بە ھەوڵی لاواز كردنی سوپای عێراق ناودەبات.

 

س: arabic rt

Back to top button