پۆلیسی هەولێر، بە تۆمەتی دزیکردن لە کۆگایەک دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر دهلێ، دوو تۆمەتبارمان دەستگیرکردووە بە تۆمەتی دزیکردن لە کۆگایەک .
لهراگهياندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر له پهيجى فهرميى خۆى له تۆڕى كۆمهڵايهتى فهيسبووك ئهمرۆ دووشهممه راى گهياند:”بەشی پۆلیسی دەشتی هەولێر، بنكەی پۆلیسی قوشتەپە، كاتژمێر (4 و نیوی بەرەبەیان)، لە كۆگایەكی كەلوپەلی كارەبایی لە (عەلیاوە مەردان)، دوو تۆمەتباریان بە ناوەكانی (ی. ع. ع) و (ج. م. م) بە تۆمەتی دزیكردن لەو كۆگایە دەستگیر كرد.
پۆلیسی هەولێر دهشلێت:” تۆمەتبارانی ئاماژەپێكراو، كە یەكێكیان هەوڵی راكردنی دابوو و لەلایەن كەسێك كە لەگەڵ خاوەنی كۆگاكە بووە، تەقەی لێ كراوە و دەستی زامدار بووە، لە ئێستادا لە نەخۆشخانەیە و لە ژێر چاودێریی پزیشك و پۆلیسدایە.
له راگياندراوهكهى پۆليسى ههولێر ههروهها هاتووه :” لە كاتی دەستگیركردنیشیاندا، دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێك لە جۆری (كیا – بارهەڵگر) و چەكێكی جۆری كلاشنكوف و مقەسێکی بڕینی كێبڵ و بڕێك كێبڵدا گیرا.
پۆليسى ههولێر ئاماژهبهوهشدهكات كه هەردوو تۆمەتبار، پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ رێكخرا و رێكاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتە بەر.