حكومهتی ههرێم راپۆرتهكانی دیلۆیتی تایبهت به 2020 ی بڵاوكردهوه
راپۆرتی كۆمپانیای (دیلۆیت)ی جیهانی سەبارەت بە وردبینی كەرتی نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان – عێراق بڵاوكرایهوه.
راپۆرتهكه تایبهته به داتاكانی ماوهی نێوان (1ی کانوونی دووەمی 2020 تا 31ی کانوونی یەکەم 2020).
راپۆرتی پشتڕاستکراوی تایبەت بە داتا و زانیاریی نوێ دەربارەی هەناردەكردن، بەكاربردن، خەرجی و داهاتەكانی نەوت لە (1ی کانوونی دووەمی 2020 تا 31ی کانوونی یەکەم 2020) لەگەڵ راپۆرتی یەکگرتووی ساڵی 2020 لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بڵاوكرایەوە.
راپۆرتەکە شیکردنەوەیەکی چارەکە ساڵانە پێشکەش دەکات دەربارەی زانیارییەکانی هەناردەکردنی نەوت و ڕێژەی نرخەکان. پشتڕاستکردنەوەی زانیارییەکان لەلایەن کۆمپانیای (دیلۆیت)ەوە ئەنجام دراوە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2017هوه بە بەردەوامی راپۆرتەکانی وردبینیکردنی کەرتی نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستان پشتڕاستکراوە لە لایەن کۆمپانیای (دیلۆیت)ەوە بۆ رای گشتی بڵاو دەکاتەوە.
لە ساڵی (2019)ەشەوە داتا و زانیاری پێشکەش کردووە دەربارەی رەسیدی پێشەکیدراو بە هەرێمی کوردستان کە قەرزاری کڕیارەکانی نەوتە.
لە ساڵی 2020دا ئاشکراکردنی زانیارییەکان فراوان کران و هاوتاکردنی داتاکانی نێوان بەرهەمهێنان و هەناردەکان و بەکاربردنی ناوخۆشی گرتەوە.
حكومەتی هەرێمی كوردستان دووپاتی پابەندبوونی خۆی دەكاتەوە لە بەرامبەر هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان كە بەردەوام دەبێت لەسەر وردبینی و پێداچوونەوەی سەربەخۆ بۆ سێكتەری نەوت و گاز بە هەموو پرۆسە و بەشەكانییەوە.
دەقی راپۆرتهكانی دیلۆیت
یهكهم: بەرهەمی نەوت و هەناردە و بەکاربردن و داهات لە ماوەی 1ی کانونی دووەمی 2020 تاکو 31ی ئاداری 2020
دووهم: بەرهەمی نەوت و هەناردە و بەکاربردن و داهات لە ماوەی 1ی نیسانی 2020 تاکو 30ی حوزەیرانی 2020
سێیهم: بەرهەمی نەوت و هەناردە و بەکاربردن و داهات لە ماوەی 1ی تەمموزی 2020 تاکو 30 ئەیلوولی 2020
چوارهم: بەرهەمی نەوت و هەناردە و بەکاربردن و داهات لە ماوەی 1ی تشرینی یەکەمی 2020 تاکو 31 کانونی یەکەمی 2020
پێنجهم: راپۆرتی یەکگرتووی هەناردە، بەكاربردن و خەرجی و داهاتەكانی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2020
شهشهم: پرسیار و وهڵامهكانی سهبارهت به پرۆسهی ههنارده كردنی نهوتی ههرێم