کەشناسی : پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ له سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان ساماڵ ده‌بێت.
کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو کە سبەی چوارشه‌ممه، له سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان ساماڵ ده‌بێت.
كه‌شناسی باسى له‌وه‌ش كردووه، سبەى پلەى گەرما لە هەندێك ناوچە بە یەک پلە بەرز دەبێتەوە، له هەندێك ناوچەش بە یەک پلە نزم دەبێتەوە، ئاسمان بە گشتى ساماڵە و هەندێ جار خێراىی با زیاد دەکات و دەگاتە سەرووى 15 كیلۆمه‌تر لە کاتژمێرێکدا.