بڕی پارەی کارمەندانی سەر سندووقەکانی دەنگدانی پهرلهمانى عێراق دیاریکرا
بڕى ئەو پارەیەى کە وەک پاداشت دەدرێتە کارمەندانى سەر سندووقەکانى دەنگدان 150 هەزار دینار لهگهڵ سوپاسنامهيهكى، سەرۆکوەزیرانى عێراق دەدرێتە کارمەندانى سەر سندووقەکانى دەنگدان كه فەرمانبەرى حکومەتن و ههروهها بۆ دەرچووی زانکۆ و پەیمانگەکانيش بڕی 250 هەزار دینار دهبێت.
له راگهيێندراوێكدا، دادوەر فەیاز یاسین، ئەندامی ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان و سەرۆکی لیژنەی کارمەندانی رۆژی دەنگدان رايگهياند:” کارمەندانی رۆژی دەنگدان لە هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانی عێراق کە بڕیارە لە 10ی ئۆکتۆبەری 2021 دا بەڕێوەبچێت، ئەگەر فەرمانبەری حکومەت بن بە 150 هەزار دینار و نووسراوێکی سوپاسکردن لەلایەن مستهفا كازمى، سهرۆكى ئەنجوومەنی وەزیرانەوە پاداشت دەکرێن، ههروهها ئەگەر خوێندکاری دەرچووی قۆناخی ئامادەیی بن یان خوێندکاری پەیمانگە و زانکۆکان بن ئەوا بە 250 هەزار دینار و نووسراوێکی سوپاسکردن لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە پاداشت دەکرێن.”