بەرەی دژە داعش فراوانتر دەبێت
لەژێر ئەم ناونیشانەی سەرەوە ، ( مێریانا بێڵینکایا ) لە ڕۆژنامەی ( کۆمێرسانت ) نووسیبووی سەبارەت بە ئەندامانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە ڕابەرایەتی واشنتن باسی بڵاوبوونەوەی تیرۆریان کرد لە ناوچە نوێیەکاندا ، بە شێوەیەکی سەرەکی سوریا .”
لە وتارەکەدا هاتووە:”ڕێکخراوی تیرۆریستی دەوڵەتی ئیسلامی هێشتا مەترسیدارە، بە وتەی ئەندامانی هاوپەیمانی دژە تیرۆری ئەمریکا کە لە ڕۆما کۆبووەتەوە.”
ئەم چالاکییە لە ڕۆما یەکەمین کۆبوونەوەی ڕووبەڕووە لە ساڵی 2019ەوە بۆ نوێنەرانی هاوپەیمانان له و ماوه یه دا ئەندامێتی خۆی فراوان کرد ،ھاوپەیمانیەكە سەرەتا بۆ شەڕی داعش لە عێراق و سوریا دروستکراوە، ئێستا لە 83 وڵات پێك دێت لەنێو ئەندامە نوێیەکاندا کۆماری ئەفریقای ناوەندی، کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ، مۆریتانیا و یەمەن هەن.”
س: arabic.rt