بەردەڕەش : له خواردنگه‌يه‌ك 17 کەس ژەهراویبوون
له خواردنگەیەکی قەزای بەردەڕەش دواى خواردنى ماسى 17 کەس ژەهراوی ده‌بن .
نەشوان بەرزنجی، گوتەبێژی تەندروستیی بەردەڕەش و بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی بەردەڕەش بە ده‌زگاى میدیایی خواكوڕكى راگەیاند،”ئه‌مرۆ سێشه‌ممه، 17 كه‌س كه خواردنيان له خواردنگه‌يه‌كى ماسى فرۆشى خواردبوو سه‌ردانى بنكه‌ى ته‌ندروستى به‌رده‌ڕه‌ش و خازريان كرد ديار بوو ژه‌هراويببوون له‌وێ چاره‌سه‌ريان بۆ كراوه .
نه‌شوان به‌رزنجى گوتيشى :” دواتر ده‌ست به‌جێ تیمەکانی تەندروستی و قایمقامیەت و ليژنه په‌يوه‌نديداره‌كان سەردانی ئەو خواردنگەیەیان کردووە، خواردنگەکە هاته داخستن و نموونەی خۆراکیش وەرگیراوە و رەوانەی به‌رێوه‌به‌رايه‌تى خۆپاراستنى دهۆك – تاقیگە کراوە. لەوێ لێکۆڵینەوە دەکرێت تاوەکو بزاندرێت بە دروستی هۆکارەکە چییە، خواردنی ماسییە یان شتێکی دیکەیە لەو خواردنگەیە بووه‌ته هۆكارى ژه‌هراويبوونى ئه‌و هه‌موو كه‌سه‌يه.