دوو كاتژمێر پێش لێدانی حەشد چی ڕویدا
سەرچاوەیەكی ئەمنی عێراقی ئاشکرای کرد کە شەوی ڕابردوو لە ناوچەی سنوری عێراق – سوریا ، دوو کاتژمێر پێش ھێرشەكەی ئەمریکا بۆ سەر حەشدی شەعبی چی بووە .
سەرچاوەکە بە ئاڕ تی ڕاگەیاند ” دوو کاتژمێر پێش بۆردومانەکە ، پاسەوانانی سنووری عێراق فڕۆکەی درۆنیان بە نزمی دیوە کە وێنەیناوچەی سنووری نێوان عێراق و سووریایان دەگرت .
وتیشی:”پاسەوانی سنور داواکارییەکیان لەسەر ئەو فڕۆکەیە ناردوە و وەڵامیان داوەتەوە کە فڕۆکەی دۆستانەی سەر بە هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتین“
وتیشی:”بۆردومانەکە دوو کاتژمێر دوای بینینی ئەو فڕۆکانە بووە“
سەرچاوەكە دەڵێت کاتێک ئەو فڕۆکانەمان بینی، پێشبینیمان دەکرد چەند ڕۆژێک دواتر تۆپباران بکرێت، وەک چۆن لە ڕابردوودا ئەو حاڵەتە ڕوویدا، بەڵام ئێمە بەو شتەی ڕوویدا سەرمان سوڕما“
شەوی یەکشەممە پنتاگۆن ڕایگەیاند، هێزە ئاسمانییەکەی بە ڕێنمایی جۆ بایدن سەرۆک کۆمار، لە دوو شوێنی ناو سوریا و شوێنێکی دیکەی عێراق “کۆگای چەکی میلیشیا پرۆ-ئێرانییەکان”یان بۆردومان کردووە