كه‌شناسی هه‌رێم : پله‌كانی گه‌رما به‌به‌رزی ده‌مێننه‌وه‌

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو کە سبەی پێنج شه‌ممه‌، له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت.

كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان راشیده‌گه‌ێنێت:  به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ی به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت:

چوارشه‌مه‌ 30-6-2021

هه‌ولێر 44 پله‌ ، دهۆك 43 پله‌ ، سلێمانی 44 پله‌ ، هه‌ڵه‌بجه‌ 44 پله‌ ، كه‌ركوك 47 پله‌.

پێنج شه‌مه‌ 1-7-202
هه‌ولێر 43 پله‌ ، دهۆك 42 پله‌ ، سلێمانی 43 پله‌ ، هه‌ڵه‌بجه‌ 43 پله‌ ، كه‌ركوك 46 پله‌.

Back to top button