وێنهكانيان له خواكوڕك ببينه … تورکیا کوژرانی دوو سەرکردەی دیکەی پەکەکەی لە شارى سلێمانی راگەیاند
بەپێی راگەیێندراوێکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا (MIT)، لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە سنووری پارێزگای سلێمانی دوو ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ماهیە ئاچک و رووها راجی کوژراون.
لە راگەیێنراوەکەدا هاتووە کە ئەو دوو ئەندامەی پەکەکە خەڵکی سووریان. ئاژانسی فەرمیی دەوڵەتی تورکیا وێنەی ئەو دوو گەریلایەی بڵاوکردووەتەوە و نووسیوێتی، بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە ئەمنییەکان وەرگیراون، ئەو دوو کەسە لە ستافی پەکەکە/کەجەکە بوون و بەرپرسی باشووری قەندیل و سلێمانیی ئەو رێکخراوە بوون.
میت راشیگەیاندووە کە ئەو دوو کەسە لە ساڵانی 2014 و 2015 چوونەتە ریزەکانی پەکەکە، بە مەبەستی ئەنجامدانی کاری هەواڵگری و هاوئاهەنگیی خۆیان گەیاندووەتە ناوچەکانی چیای ئاسۆس و دەوروبەری.
س:رووداو