فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكوومه‌تى هه‌رێم : هەواڵی رۆژنامەی کەیهان راست نیە و بێ بنەمایە
له راگه‌یه‌ندراوێكدا فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌واڵێكی رۆژنامه‌يه‌كى ئێرانى له‌باره‌ى هه‌بوونى بنكه و باره‌گايه‌كى ئيسرائيلى له كوردستان ره‌تكرده‌وه و ده‌لێ، هیچ بنکە و بارەگایەکی ئیسرائیلی لە کوردستان بوونی نیە و ئامانج لە بڵاوکردنەوەى ئەم جۆرە هەواڵانە، دروستکردنی رق و ناکۆکییە بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان.
له راگهيهندراوهكه هه‌روه‌ها هاتووه:” داوا لە دەسەڵاتدارانى کۆمارى ئیسلامى ئێران دەکەین ڕێگە لە بڵاوکردنەوەى ئەم جۆرە چەواشەکارییانە بگرن کە خزمەت بە پەیوەندییەکانی هەردوو لا ناکات.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان:
هەواڵی رۆژنامەی کەیهان راست نیە و بێ بنەمایە
رۆژی سێشەممە رێککەوتى 29ی حوزەیرانی 2021، رۆژنامەی “کەیهان”ـی ئێرانی، هەواڵێکی بڵاو کردووەتەوە کە گوایا لە هێرشێکی مووشەکی بۆ سەر بارەگایەکی دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل لە شاری هەولێر، چەند کارمەندێکی ئەو دەزگایە کوژراون.
ئەم جۆرە هەواڵە بێ بنەمایانە رەتدەکەینەوە، و رایدەگەیێنینەوە کە ئەم هەواڵە راست نیە و هیچ بنکە و بارەگایەکی ئیسرائیلی لە کوردستان بوونی نیە و ئامانج لە بڵاوکردنەوەى ئەم جۆرە هەواڵانە، دروستکردنی ڕق و ناکۆکییە بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان.
داوا لە دەسەڵاتدارانى کۆمارى ئیسلامى ئێران دەکەین ڕێگە لە بڵاوکردنەوەى ئەم جۆرە چەواشەکارییانە بگرن کە خزمەت بە پەیوەندییەکانی هەردوو لا ناکات.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
چوارشەممە 30ی حوزایرانی 2021