كۆیه‌ له‌ پرۆسه‌ییه‌كی ته‌واو جیاوازدا له‌ بری تۆمه‌تبار كه‌ په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی بوو پارێزه‌رێك كه‌ سكالاكار بوو دادگای كرا وده‌ستگیر كرا

 

 

دواى ئه‌وه‌ی پارێزه‌رێك سكالا له‌سه‌ر په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی تۆمار ده‌كات به‌ تۆمه‌تی ده‌ست به‌ سه‌ر داگرتنی چه‌ند دۆنم زه‌ویه‌ك له‌ سنوری قه‌زای كۆیه‌ كه‌ خاوه‌ندارێتی زه‌ویه‌كه‌ بۆ وه‌زاره‌تی دارایی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ئه‌مڕۆ له‌ بری په‌رله‌مانتاره‌كه‌، پارێزه‌ره‌كه‌ خۆی ده‌ستگیر كرا و دواتر له‌ كه‌فاله‌تی یه‌ك ملیۆن دینار ئازاد كراوه‌.

ئاسۆ هاشم پارێزه‌ر له‌ شارى كۆیه‌  له‌و باره‌یه‌وه‌ ڕاگه‌یاند كە دوو ساڵ پێش ئێستا په‌رله‌مانتارێكی سه‌ر به‌ ‌ فراكسیۆنى یه‌كێتى له‌ نزیك شارى كۆیه‌ چه‌ند دۆنمێك زه‌وى داگیر كرد و له‌سه‌ر زه‌ویه‌كه‌ خانوو و باخى دروست كرد، ئەویش وه‌ك به‌رپرسیاریەتییه‌ك، سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار كرد.

ئه‌و پارێزه‌ره‌ ئاشكراشی ده‌كات كه‌ له‌ میانه‌ی  لێكۆڵینه‌وه‌ى دادگا، ده‌ركه‌وت كه‌ زه‌وییه‌كە موڵكى وه‌زاره‌تى داراییه‌ و هیچ خاوه‌نداریەتییه‌كى بۆ ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ناگه‌ڕێته‌وه‌.

 

هه‌روه‌ها ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ رایگه‌یان لەبری دادگاییكردن و سزادانی پەرلەمانتارەكەی یەكێتی، ئه‌مڕۆ له‌ دادگاى كۆیه‌ پێیان ڕاگه‌یه‌ندووه‌ كە له‌سه‌ر سكاڵاى ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ به ‌بیانووى ناوزڕاندن، فه‌رمانى ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌رچووه‌، بۆیه‌ دواى وه‌رگرتنى گوته‌ و ڕوونكردنه‌وه‌ و ده‌رخستنى به‌ڵگه‌كان، فه‌رمانه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شاوەتەوه‌ به‌و مه‌رجه‌ى به‌ڵگه‌ پێویسته‌كانى داگیركردنى زه‌ویه‌كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ بخاتەڕوو.

Back to top button