كازمی و ئەمینداری گشتی ناتۆ كۆبونەوە
سەرۆك وەزیرانی عێراق و ئەمینداری گشتی ھاوپەیمانی باكوری ئەتڵەسی لە بەلجیكا كۆبونەوە
لە کۆبوونەوکەدا باس لە پەیوەندییەکانی هەماهەنگی و هاوبەشی نێوان عێراق و وڵاتانی ناتۆ لە بوارە جیاجیاکان، سیاسی، ئابووری، ئاسایش و بازرگانی کرا، هەروەها ڕێوشوێنەکانی فراوانکردنی چوارچێوەی ئەرکی ناتۆ لە عێراق بە پێی ئەولەویەتە ئەمنییەکانی عێراق و بە هاوئاهەنگی پێشوەخت لەگەڵ حکومەت، تاوتوێ کرا
كازمی جەختی لەسەر گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ناتۆ کردەوە بۆ بەرژەوەندی گەلی عێراق و سەقامگیریی ناوچەکە و جیهان ، جەختی کردەوە لەسەر ئەوەی عێراق نەکرێتە مەیدانی ساغکردنەوەی ناکۆکییەکان ، یان وەک خاڵی دەستپێک بۆ هێرشکردنە سەر هیچ کام لە دراوسێکانی .