نوێترین زانیاریی له‌سه‌ر داهاتووی لیۆنێل مێسی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا بڵاو ده‌كرێته‌وه
شەوی رابردوو به‌فه‌رمی گرێبه‌ستی لیۆنێل مێسی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا كۆتایی هات، ئه‌مه‌ش دوایی گفتوگۆیه‌كی دووروو درێژ له نێوان هه‌ردوو لا، به‌ڵام نه‌یانتوانی پێش كۆتایی هاتنی گرێبه‌ستی یاریزانه ئارجێنتیناییه‌كه بگه رێككه‌وتن، سه‌رچاوه‌كانی نزیك له یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه‌ش زانیاریی نوێ بڵاو ده‌كاته‌وه.
رادیۆی كه‌ته‌لۆنیا، بڵاوی كرده‌وه، هه‌رچه‌نده گرێبه‌ستی لیۆنێل مێسی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا كۆتایی هات، به‌ڵام هه‌ردوو لا گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن و گرێبه‌ستی لیۆ بۆ 5 ساڵی تر له‌گه‌ڵ بلوگرانا درێژ ده‌كرێته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، بارسا به مه‌رجه‌كانی مێسی رازی بووه، جگه‌له‌وه‌ی كێشه‌ی باج و بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به‌م لایه‌نه، له گرێبه‌سته‌كه‌ی ئاماژه‌ی پێدراوه و یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه ده‌بێت چاره‌سه‌ری بكات.