كه‌شناسی هه‌رێم : پله‌كانی گه‌رما به‌به‌رزی ده‌مێننه‌وه‌

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان ساماڵ ده‌بێت.

کەشناسی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو کە سبەی هه‌ینى، له‌ هه‌ولێر، سلێمانى، كه‌ركووك و هه‌ڵه‌بجه‌ ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، له‌ دهۆكیش ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت.

كه‌شناسی ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما  بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ی به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت:
پێنجشه‌مه‌ 1 – 7 – 2021
هه‌ولێر 45 پله‌ ، دهۆك 44 پله‌،   سلێمانی 45 پله‌ ،، هه‌ڵه‌بجه‌  44 پله‌ ، كه‌ركوك 48 پله‌.
هه‌ینی 2-7-2021
هه‌ولێر 45 پله‌ ، دهۆك 44 پله‌ ، سلێمانی 45 پله‌ ، هه‌ڵه‌بجه‌ 44 پله‌ ، كه‌ركوك 48 پله‌.

May be an image of text

May be an image of outdoors and text

May be an image of outdoors and text

May be an image of outdoors and text

Back to top button