ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر كوژرانی گه‌نجێكی كورد له به‌ندیخانه‌كانی په‌یه‌ده هاته ده‌نگ
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له سووریا، له باره‌ی كوژرانی گه‌نجێكی كورد له ژێر ئه‌شكه‌نجه له به‌ندیخانه‌كانی په‌یه‌ده له پارێزگای حه‌سه‌كه له‌كوردستانی سوریا، نیگه‌رانی خۆی ده‌رده‌بڕێت و داوای لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی شه‌فاف له كوژرانی ئه‌و گه‌نجه ده‌كات.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له سووریا بڵاوی كرده‌وه، ئه‌مه‌ریكا له‌و رووداوه نیگه‌رانه و داوا ده‌كه‌ن لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی شه‌فافانه له كه‌یسه‌كه بكرێت و هه‌ر كه‌سێكیش به‌رپرس بێت له ده‌ستدرێژیكردن و خراپ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركراوان، به توندترین شێوه سزا بدرێت.
ئه‌مین عیسا، گه‌نجێكی شاری قامیشلۆی سه‌ر به پارێزگای حه‌سه‌كه‌یه، به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی سیاسی، له‌لایه‌ن ئاسایشی په‌یه‌ده ده‌ستگیركراوه، دوای چه‌ند كاتژمێرێك له به‌ندیخانه گیانی له‌ده‌ستداوه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، كه‌سێكی نزیكی ئه‌و گه‌نجه، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان – سووریایه، بۆیه كه‌سوكاره‌كه‌ی ده‌ستگیركردن و ئه‌شكه‌نجه‌دانی كوڕه‌كه‌یان تا مردن، به هۆكارێكی سیاسی ده‌زانن.
كه‌سوكاره‌كه‌شی ئاسایشی په‌یه‌ده به ئه‌شكه‌نجه‌دانی كوڕه‌كه‌یان تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن و رایده‌گه‌یه‌نن شوێنه‌واری ئه‌شكه‌نجه‌ی قورس به جه‌سته‌ی (ئه‌مین)ـه‌وه دیاره و خوێن له ده‌می هاتووه‌ته ده‌ره‌وه.