له‌ سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت زیاتر له‌ 4 ملیار دینار بۆ خاوێنکردنەوەی چەند ناوچەیەکی هه‌رێم تەرخان کرا

لە درێژەی پێشکەش کردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بڕی (٢,٧٦٢,٧٦٠,٠٠٠) دوو ملیار و حەوتسەد و شەست و دوو ملیۆن و حەوتسەد و شەست ھەزار دینار بۆ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار تەرخان کرا بە مەبەستی خاوێنکردنەوەی قەزای سێمێل و دەوروبەری بۆ ماوەی سێ ساڵ کە لە ڕێکەوتی ٢٠٢١/١/١ دەست پێ دەکات تا ڕێکەوتی ٢٠٢٣/١٢/٣١ی زایینی.

لە لایەکی دیکەوە بڕی (١,٤٥٢,٠١٢,٠٠٠) ملیارێک و چوار سەد و پەنجا و دوو ملیۆن و دوازدە ھەزار دینار خەرج کرا بۆ یەک ساڵی خاوێنکردنەوە و ھەڵگرتنی زبڵ و خاشاکی شارەوانی خەبات و سفەیە و شاخۆڵان و کەورگۆسک کە لە رێکەوتی ٢٠٢١/١/١ دەست پێ دەکات تا ڕێکەوتی ٢٠٢١/١٢/٣١ زایینی.

هەردوو بڕەکە لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار خەرج دەکرێت.

Back to top button