نووسینگەی ڕێکخەر بۆ ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان: دادگاکان سەربەخۆن و حكومهتیش دەست لە پرۆسە یاساییەکان وەرنادات
لە ١٦ ی شوباتی ٢٠٢١ دا دادگای تاوانی هەولێر سزای شەش ساڵ زیندانی بەسەر پێنج تۆمەتباردا سەپاند. دوای ئەوەی پەڕاوی دادگا ڕەوانە کرا بۆ تێهەڵچوونەوە، دادگای پێداچوونەوەی هەولێر بڕیارەکەی دادگای تاوانی لە ٦ ی ئایاردا پەسەند کرد. لە ٢٧ ی حوزەیراندا، دوای بڕینی گشت فلتەری دامەزراوە یاساییەکان، بڕیارەکە پەسەندکرا.
نووسینگەی ڕێکخەر بۆ ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان له حكوومهتی ههرێمی كوردستان راگهیاندراوێكی بڵاوكردهوه و راى گهياندووه : حكومهتی هەرێمی کوردستان ئەو بەهایانەی گرتۆتەوە باوەش کە پێویستن بۆ بەرجەستەکردنی وڵاتی دامەزراوەیی، کۆمەڵگەیەکی مەدەنی هاوچەرخ، و پشت دەبەستێت بە ستراتیژی پتەو بۆ داڕشتنی یاسا و ڕێسا بەشێوەیەک کە لەبەرژەوەندی ئازادییە تاکەکەسییەکان بێت.
راشيگهياندووه:” دادگاکان سەربەخۆن و حكومهتیش دەست لە پرۆسە یاساییەکان وەرنادات. داوا لە قەوارە بیانی و ناوخۆیبەکان دەکەین ڕێز لە بڕیارەکانی دادگا بگرن.
نووسینگەی ڕێکخەر بۆ ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان له حكوومهتی ههرێمی كوردستان دهشلێت: هاوکات، دەستبەسەرکردن و دەستگیرکردن تەنیا بە بڕیاری دادگا جێبەجێدەکرێن.
لهراگهیاندراوهكهدا ههروهها هاتووه: دادگای تاوانەکان دۆسیەی ئەم پێنج کەسەی گواستەوە بۆ دادگای پێداچوونەوە، دادگایەکەش لە دوو قۆناغی یاساییدا بڕیاری دادگای تاوانەکانی هەولێری پەسەندکرد.
نووسینگەی ڕێکخەر بۆ ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان ئاماژه بۆ ئهوهش دهكات: حکومەتی هەرێمی کوردستان میدیای ئازاد بە کۆڵەگەیەکی گرنگی حوکمڕانی و توخمێکی بنەڕەتی دیموکراسی دەزانێت. ئێمە شانازی دەکەین کە کوردستان میدیای ئازاد و بێ بەندوباوی هەیە، و نموونەی بەرجەستەکردنی بەهاکانی ئازادی ڕادەربڕین و ئازادی ڕاگەیاندنە لە ناوچەکە و هەمیشە پێویستی هەیە بۆ بەرەوپێشبردنی دۆخەکە.
ههروهها له راگهیاندراوهكهی نووسینگەی ڕێکخەر بۆ ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان له حكوومهتی ههرێمی كوردستان ئهوهش هاتووه: حكومهتی هەرێم داوای لە نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عێراق (یۆنامی) و نووسینگەی تایبەتی کۆمیسیاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ کردووە تا هاوکار بن لە بەرەوپێشبردنی سیستەمی یاسایی. هاوکات، ئێستا هەماهەنگی لەگەڵ وڵاتانی بیانی هەیە بۆ ڕاهێنان بە دادوەران.
دهشلێت: حكومهتی هەرێم ڕێککەوتنی لەگەڵ کۆمیتەی خاچی سوور هەیە، و بە گوێرەی ڕێککەوتنەکە لایەنی ناوبراو بۆی هەیە بێ مۆڵەت سەردانی تەواوی زیندانی و سەنتەری چاکسازییەکان بکا لە هەرێم. یۆنامییش بەم دواییانە مۆڵەت سەردانی پێدراوە. لە ژێر ڕۆشنایی ئەم ڕێککەوتنە، یۆنامی ١٤ سەردانی ئەنجامداوە و چاوپێکەوتنی لەگەڵ ٦٠ زیندانی ئەنجامداوە.
لهكۆتاییدا نووسینگەی ڕێکخەر بۆ ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان له حكوومهتی ههرێمی كوردستان گوتيشى: لە هەمان کاتدا، وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا بانگێشتکراون بۆ بەرەوپێشبردنی چاکسازیی یاسایی و دادوەرییەکان لە هەرێم. هەروەها، دامودەزگاکان سەبارەت بە پرسی ئازادییەکان لەگەڵ ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و سەندیکای ڕۆژنامەنووسان لە گفتوگۆ دان.
حکومەتی هەرێمی کوردستان تەواو پابەندە بە حوکمی یاسا و بە پرۆسەی یاسایی دادپەروەرانە و بێلایەن، و ئازادی ڕاگەیاندن کاری لەپێشینەیەتی. حکومەت لەگەڵ هاوتا نێودەوڵەتییەکان کاردەکات بۆ دڵنیابوون لەوەی کە کوردستان بەتەواوی پابەنده بە پێوەرە نێودەوڵەتیەکانی مافی مرۆڤ، بە تایبەتی لە بواری ئازادی میدیادا.