ڕامسفێڵد: دیموكراسی لە عێراق ناواقیعیە

یەکێکە لەو بەرپرسانەی ئەمریکا کە بەهۆی شەڕی ئەمریکا بۆ سەر عێراق لە ساڵی 2003 دا ڕۆڵی مەزنی بینی باسی دیموكراسی لە عێراق دەكات .

دۆناڵد ڕامسفیڵد ناوی لای عێراقییەکان دوای جۆرج دەبلیو بوشی بچووک بوو لەئەنجامی ڕۆڵی لەلابردنی ڕژێمی سەدام حوسێن کە نزیکەی چارەکە سەدەیەک حوکمی عێراقی دەکرد .

وەزیری بەرگری پێشووی ئەمریکا مشتومڕی لە عێراقدا دروست کرد لەو کاتەوەی شمشێرەکەی ئیمام عەلی وەك دیاری لە ئیبراهیم جەعفەری سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق وەرگرت ، کە هەندێکیان بە ” سوکایەتی ” یان بە مێژووی ئیسلامی دائەنا .

هەرچەندە ئەو تەلارسازی ئەو شەڕە بوو کە دروشمی “دیموکراسی” بەرزکردەوە، بەڵام لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سی ئێن ئێن دا وتی: هەمیشە بیرم لەوە کردووەتەوە کە دروستکردنی دیموکراسییەت لە عێراق ناواقیعییە.”

 

س: arabic.rt.

Back to top button