تۆڕێكی تیرۆریستی دەستگیركران

دەزگای هەواڵگیری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، ڕۆژی پێنجشەممە دەستگیرکردنی تۆڕێکی پاڵپشتی لۆجستی “تیرۆریست” لە پارێزگای کەرکوک ڕاگەیاند.

 

لە ڕاگەیاندنێکی ڕۆژنامەنووسیدا دەزگای هەواڵگیری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق ، ھاتووە:”دەستە جیاکانی دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆ، تۆڕێکی تیرۆریستیان دەستگیرکردووە کە شەش کەسی سەر بە چەتەکانی تیرۆریستی داعشن”

له‌ راگه‌ياندنه‌ رۆژنامه‌نووسيه‌كه‌ زياتر هاتووه‌ :”تۆڕەکە وەک بەشێک لە پاڵپشتی لۆجستی ڕێکخراوەکە کاری کردووە و خواردنی بۆ تیرۆریستەکان دابین کردووە”

 

س: arabic.rt

Back to top button