فازڵ حاجی : رێگای میراوە – تونێل تا دەربەندی کۆڕێ بێ کێشەیە و ئامادەیە بۆ هەڵگرتنی لۆدی ڕێگایەکە بێ هیچ کێشەیەکی گەورە

 

گوته‌بێژی پۆلیسی هاتووچۆی هه‌ولێر دەلێ: ڕێگای میراوە – تونێل تا دەربەندی کۆڕێ بێ کێشە بوو،ە وە ئامادەیە بۆ هەڵگرتنی لۆدی ڕێگایەکە بێ هیچ کێشەیەکی گەورە.

لە روونکردنەوەیەکدا فازڵ حاجی، گوته‌بێژی پۆلیسی هاتووچۆی هه‌ولێر  رایگه‌یاند: لەپاش شوشتنی ناو تونێلی شەقڵاوە ، ئەمڕۆ بەدەستخۆشیەوە تیمەکانی ئەندازەی هاتووچۆی هەولێرهەڵسان بەهێلکاری کردنی ناو تونێلەکە ،وەهەروەها هەڵسان بەدانان ولێدانی فسفۆری دیلانتێر لەوشوێنانە کەپێویست بوون بەو کارانەی کە ئەنجامدران لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پاراستن وچاککردنەوەی ڕێگاوبانی هەولێر وئەندازەی هاتووچئی هەولێر.

گوتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر، راشیگه‌یاند: دەتوانین بلێین کەوا ئێستا ڕێگای میراوە – تونێل تا دەربەندی کۆڕێ بێ کێشە بوو،ە وە ئامادەیە بۆ هەڵگرتنی لۆدی ڕێگایەکە بێ هیچ کێشەیەکی گەورە.

 

Back to top button