پارێزگاری هەولێر له بارزان سه‌ردانى مه‌زارى نه‌مران و گۆڕستانی ئه‌نفالكراوانى كرد
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری هێمن قادر، جێگری پارێزگار و غەفور ئەحمەد، قائیمقامى قه‌زایى مێرگەسۆر، به مه‌به‌ستی دووپات كردنه‌وه‌ی سۆز و په‌یمان بۆ ڕێبازی بارزانی نه‌مر، سه‌ردانى مه‌زارى نه‌مرانیان له بارزان كرد.
دواى گه‌یشتنی بۆ مه‌زاری نه‌مران له‌لایه‌ن شێخ خه‌لات بارزانی نوێنه‌ری سه‌رۆك بارزانی پێشوازی لێكرا و پاش خوێندنی سووره‌تی فاتحه، پارێزگارى هه‌ولێر، له په‌یڤێكدا سۆز و په‌یمان بۆ ڕێبازی بارزانی نه‌مر دووپاتكرده‌وه و ئاماژه‌ی به كه‌سایه‌تی مه‌زنی بارزانی نه‌مر له شۆڕشگێڕی و خۆنه‌ویستی و خزمه‌تكردن و تێكۆشانى بۆ دۆزی ره‌وای گه‌له‌كه‌مان كرد و دووپاتى كرده‌وه كه به‌رده‌وام و درێژه‌پێده‌رى هه‌مان ڕێبازده‌بین، دواتر پاریزگارى هه‌ولێر و شاندی یاوه‌رى سه‌ردانى گۆڕستانی بارزانییه جینۆسایدكراوه‌كانی كرد.