ئەفسەرێكی ئەمریكی گیانی لەدەستدا

سایتە هەواڵییەکانی ئێران بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئەفسەرێکی ئەمریکا کە بەم دواییانە لە قەتەر گیانی لەدەستدا ڕۆڵی هەبووە لە تیرۆرکردنی قاسم سولەیمانی فەرماندەی سوپای قودس.

پنتاگۆن بەم دواییانە پشتڕاستی کردەوە کە موقەدەم جەیمس ویڵس لە 26 ی مانگی شەش لە ڕووداوێکی ئاسایی لە بنکەی ئاسمانی ئەلعەدید لە قەتەر کوژراوە .

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند، ڕووداوەکە بەبێ روونکردنەوەی زیاتر لەژێر لێکۆڵینەوەدایە.”

هاوکات چەند سایتێکی هەواڵی ناڕەسمی ئێران، ڕایانگەیاند کە ئەو ئەفسەرە لە لیستی بەشداربوانی تیرۆرکردنی قاسم سولەیمانی دایە.”

س: ئاڕتى عه‌ره‌بى

Back to top button