پله‌ى گه‌رما سه‌رووى 50 پله‌ى سيليزيه‌ و له‌ دوێنى شه‌وه‌وه‌ كاره‌باى پارێزگاكانى عێراق جگه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان پچڕاوه‌

شەوی رابردوو بەشێوەیەکی تەواو لەهەموو پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق كاره‌با پچراوه‌ و وەزارەتی کارەبای عێراق يش ده‌لێ: نەبوونی کارەبا لەئێستادا دەگەڕێتەوە بۆ لەکارکەوتنی سیستمی گشتیی کارەبا بەشێوەیەکی تەواو.

لە راگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ هەینى فەرمانگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی کارەبای عێراق رايگه‌ياند، نەبوونی کارەبا لەئێستادا دەگەڕێتەوە بۆ لەکارکەوتنی سیستمی گشتیی کارەبا بەشێوەیەکی تەواو لەهەموو پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق.

وه‌زاره‌تى كاره‌باى عێراق ده‌شلێت، هەڵەی تەكنیكی و كێشەی تەكنیكی گەورەش هەبووە كەوای  كردووە تەواوی وێستگەكانی بەرهەهێنانی كارەبا لەعیراق لەكاركردن بوەستن.

له‌ دوێنێ شه‌وه‌وه‌، له‌ پارێزگاكانى دیاله‌، ئه‌نبار، دیوانییه‌، به‌سره‌، زى قار و كه‌ركووك، و زۆربه‌ى پارێزگاكانى عێراق جگه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان، ته‌زووى كاره‌با پچڕاوه‌ و ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدايه‌ كه‌ پله‌ى گه‌رما گه‌يشتۆته‌ زياتر له‌ 50 پله‌ى سيليزى

 

Back to top button