بەحرەین و ئیسرائیل ڕێككەوتن

عەبدوللەتیف ئەلزەیانی وەزیری دەرەوەی بەحرەین ڕایگەیاند ، ڕێککەوتنی ئاشتی وڵاتەکەی لەگەڵ ئیسرائیل بەشێکە لە نزیکبوونەوەی مەنامە بۆ هێنانەدی ئاشتی لە سەرانسەری ناوچەکەدا .”

زەیانی ڕۆژی هەینی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ هاوتا ڕوسییەکەی لە مۆسکۆ جەختی کردەوە کە شانشینی بەحرەین ” ئاشتیخوازە و بڕوای بە ئاشتی هەیە ” و، داوای ئاشتی لە تەواوی ناوچەکە دەکات .

ئەو ئاماژەی بەوەدا کە ئەم تێڕوانینە بەندە بەو بنەمایانەی کە بە درێژای دەیان ساڵ خەڵکی بەحرەین جیا دەکاتەوە، کە ئەمانەن ” تۆلێرانسی ، پێکەوەژیان ، ڕێزگرتن لە ئەوی تر ، دیالۆگ ، دەستنەخستنە ناو کاروباری ناوخۆ و، هاوگونجان لە نێوان هەموو ئایین و کۆمەڵگەکان لە یەک خاکدا. ”

س: ئاڕتى عه‌ره‌بى

Back to top button