لاڤرۆڤ: به به‌رپرسانی هه‌رێمم وتووه نموونه‌ی پێكه‌وه ژیان بگه‌یه‌ننه كوردانی سووریا
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ گوتی: به به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان‌م وتووه نموونه‌ی پێكه‌وه ژیان بگه‌یه‌ننه كوردانی سووریا.
ئه‌مڕۆ له كۆنفرانسێكی میدیاییدا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، كه له‌گه‌ڵ هاوتا به‌حره‌ینییه‌كه‌ی، عه‌بدولله‌تیف ئه‌لزیانی ئه‌نجامیدا، لهبهشێكى قسه‌كانى له باره‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، رایگه‌یاند، به به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان‌م وتووه، نموونه‌ی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه بگوازنه‌وه بۆ كوردانی سووریا.
گوتیشی: له سووریا به‌رپرسانی كورد، ئاستی هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ رووسیا كه‌مكرده‌وه، كاتێك زانیان ئه‌مه‌ریكا ده‌مێنێته‌وه.
س: k24