وێنه‌ : له‌ مەخموور دوو تاوەری کارەبا تەقێنرايه‌وه‌

بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای ھەولێر وێنەی تەقاندنەوەی دوو تاوەری ھێڵی 132 KV لە مەخموور لە لایەن کەسانی تێکدەرەوە بڵاو کردووەتەوە.
به‌رێوه‌به‌رايه‌تى كاره‌باى هه‌ولێر رايگه‌ياند:” تاوەرەکان، کارەبا لە وێستگەی باشووری ھەولێر بۆ وێستگەی مۆبایلی قەرەچۆغ لە مەخموور دەگوازنەوە.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌كه‌ تیمەکانی گواستنەوەی کارەبای ھەولێر ئەمڕۆ ھەینی لە گەرمای ھاویندا دەستییان بە چاککردنەوەی تاوەرەکان کردووە و چاوەڕوان دەکرێت ھەر ئەمڕۆ چاک بکرێن و کارەبایان پێ بدرێت.
  
Back to top button