وهزارهتى پهروهرده : بۆ ههواڵه فهرمييهكان سەرچاوە فەرمیەکانى وەزارەتى پەروەردە بەکاربهێنن
وەزارەتى پەروەردە لە رونکردنەوەیەکدا دهلێ : بۆ هەواڵە فهرمييهكانى پەروەردە سەرچاوە فەرمیەکانى وەزارەتى پەروەردە بەکاربهێنن و پشت بە نوسراوى ساختە نەبەستن.
راگهياندنى وەزارەتى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لە رونکردنەوەیەکدا کە ئەمڕۆ هەینى 7-2-2021 بڵاویکردوەتەوە، رايگهياند،” پشت بە نوسراوی ساختە مەبەستن، بەشێوەیەکی سەرەکی نووسراو و هەواڵە پەروەردەییەکان لەم سەرچاوانەوە وەربگرن:
-کەناڵی ئاسمانی تەلەفزیۆنی پەروەردەیی.
– پەیجی فەرمی کەناڵی ئاسمانی تەلەفزیۆنی پەروەردەیی لە فەیسبووک.
– کەناڵی تەلەفزیۆنی پەروەردەیی دهۆک.
– پەیجی فەرمی کەناڵی تەلەفزیۆنی پەروەردەیی دهۆک .
– وێبسایتی فەرمی وەزارەتی پەروەردە .
– پەیجی فەرمی وەزارەتی پەروەردە لە فەیسبووک .
– چەناڵی ڤایبەری وەزارەتی پەروەردە.