ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی قۆناغی 9ی بنەڕەتی ڕادەگەیەندرێن

 

ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم، وادەی راگەیاندنی ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی قۆناغی 9ی بنەڕەتی ئاشكراكرد.

ئەمڕۆ شەممە 3ی تەموزی 2021، ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی هەرێم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، كۆتایی ئەم هەفتەیە، ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی قۆناغی 9ی بنەڕەتی ڕادەگەیەندرێن.

هاوکات، رۆژی 22ی حوزەیرانی 2021، تاقیكردنەوەكانی قۆناغی 9ی بنەڕەتی لەهەرێمی كوردستان دەستیپێكرد و رۆژی 28ی حوزەیرانی 2021، كۆتاییان هات.

Back to top button